جیهان

جۆن کیری تائێستا ٤ جار لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف کۆبووەتەوە


جۆن کیری، وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریکا، تائێستا ٤ جار لەگەڵ محەمەد جەواد زەریف وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەتەوە. 

کیری لە میانەی چاوپێکەوتنێکیدا ئاماژەی بەوە کردووە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا لە نەرویژ و میونیخ، لەگەڵ زۆرێک لە کاربەدەستانی باڵای کۆماری ئیسلامیی ئێراندا کۆبووەتەوە، لەوانە محەمەد جەواد زەریف. 

کیری وتوویەتی: ئەو دیدارانەی لەگەڵ زەریفدا بۆ ئەوە نەبووە رێنوێنیی بکات بۆ چۆنێتی رووبەڕووبوونەوەی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترامپ، بەڵکو ئامانجی لەو دیدارانە بۆ تێگەیشتن بووە لەوەی ئێران چی بکات بۆ ئەوەی رەوشی ناوچەکە ئارام بێت و چی بکات بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی یەمەن و دەشێ بۆ ھێنانەدیی ئاشتیی لە سوریا چی بکات. 

کیری وتووشیەتی: پیدەچێت ئیدارەکەی ترامپ خوازیاری گۆڕینی سیستمی دەسەڵاتی ئێران بێت و بۆ ئەو مەبەستەش پەنا بۆ گەمارۆی ئابوری و گۆشەگیرکردنی ئیران دەبات.



هەفتە پێشتر - Sep 13 2018 8:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر