کوردستان

وەزیری تەندروستی دوو پڕۆژەی خزمەتگوزاریی تەندروستی کردەوە


د.رێکەوت حەمە رەشید وەزیری تەندروستیی حکومەتی ھەرێم لە سەردانێکیدا بۆ پارێزگای ھەڵەبجە، نەخۆشخانەی منداڵان و منداڵبوونی پارێزگاکەی بەسەرکردەوە. 

ھاوکات لەگەڵ پارێزگاری ھەڵەبجەشدا ئامێرێکی تایبەتی بە گرتنی وێنەی تیشکی ئێسک لەسەنتەری تیشکی شەھید محەمەد خستەگەڕ، داواشی لەلێپرسراوانی کەرتی تەندروستیی پارێزگای ھەڵەبجە کرد، شوێن تەرخان بکەن بۆ جێگیرکردنی ئامێری سیتی سکان تایبەت بە سەنتەری تیشک کە بۆ ھەڵەبجە دابینکراوە.


هەفتە پێشتر - Sep 13 2018 8:02PM
Print Friendly and PDF
زیاتر