کوردستان

زانکۆلاین درێژکرایەوە


وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە راگەیەندراوێکدا ماوەی درێژکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینی بۆ ماوەی پێنج رۆژ راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا بڵاوکراوەتەوە، فۆڕمی وەرگرتن بۆ سیستمەکانی (زانکۆلاین، وەرگرتنی راستەوخۆ، پارالێل و خوێندنی ئێواران) بۆ دەرچووانی پۆلی ١٢ بۆ ماوەی پێنج رۆژ درێژکراوەتەوە و تا رۆژی چوارشەممەی داھاتوو لە رێکەوتی ١٩ی ئەیلول تا سەعات ١٢:٣٠ ی شەو سیستمی زانکۆلاین کارایە و خوێندکاران دەتوانن فۆڕمی وەرگرتن پێشکەش بکەن.

پێشتر وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەدابوو، رۆژی ھەینی سەعات ١٢:٠٠ ی شەو ماوەی تۆمارکردنی زانکۆلاین کۆتایی پێدێت.


2 مانگ پێشتر - Sep 13 2018 5:59PM
Print Friendly and PDF
زیاتر