جیهان

هێزەکانی سوریای دیموکرات لە پێشڕەویدان


هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش لە باغوزی سەر بە دێرزور لە پێشڕەویدایە و توانیویەتی ٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە کۆنتڕۆڵبکات.

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات ئاماری شەڕ و ئۆپراسیۆنەکانی رۆژی چوارشەممە و ئەمڕۆی بڵاوکردەوە و بەپێی راگەیەندراوەکە، شەڕڤانان لە گوندی باغوزی سەر سنووری عێراق و سوریا توانیویانە ٣ کیلۆمەتر چوارگۆشە کۆنتڕۆڵبکەنەوە.

بەپێی ئامارەکەی ناوەندی راگەیاندنی هەسەدە، لە چوارچێوەی ئۆپراسیۆنەکەی سبەینێ و ئەمڕۆدا، ٢٣ تیرۆریست کوژراون و لە بەرامبەریشدا، ١٠ شەڕڤان بەهۆی تەقینەوەی مینەوە بریندارن.

هەروەها فڕۆکەکانی هاوپەیمانیی دژی داعش لە ئۆپراسیۆنەکەدا بەشداربوونە.




2 مانگ پێشتر - Sep 13 2018 5:34PM
Print Friendly and PDF
زیاتر