عێراق

10 ملیۆن دۆلار لەژێر زانکۆی موسڵ دۆزرایەوە


ئەمڕۆ رۆژی پێنجشەممە، لەژێر زانکۆی موسڵ 10 ملیۆن دۆلار دۆزرانەوە کە لە تیرۆریستانی داعشەوە بەجێمابوون.

رۆژنامەی عەرەبیە لە چەند سەرچاوەیەکی ئەمنیی شاری موسڵەوە بڵاویکردووەتەوە، نزیکەی 10 ملیۆن دۆلار لەژێر باڵەخانەی زانکۆی موسڵ دۆزراونەتەوە، کە ئەو باڵەخانەیە لە سەردەمی دەسەڵاتی تیرۆریستانی داعشدا وەك بەیتولمال بەکارهاتووە.

ئاماژە بەوەش دراوە، 10 ملیۆن دۆلارەکە لەلایەن ئەو کرێکارانەوە دۆزراوەتەوە کە لە بنیاتنانەوەی باڵيخانەکەدا کاریان دەرد، پارەکەش لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکەدا دۆزراوەتەوە کە لە ساڵی 2017دا لەلایەن هێزی ئاسمانیی هاوپەیمانانەوە بۆردومانکرابوو.

تیرۆریستانی داعش لە ساڵی 2014ەوە دەستیانگرت بەسەر تەواوی شاری موسڵ و رووبەرێکی بەرفراوانی عێراقدا، تا ساڵی 2017 لە ئۆپراسیۆنی هێزە ئەمنیەکانی عێراق و فڕۆکەی هاوپەیمانیی دژی داعش توانرا تەواوی شارەکە لە چنگ تیرۆریستان رزگاربکرێت، لە ئێستاشدا بەهۆی داڕوخانی باڵەخانەکانەوە، دەیان تەرمی تیرۆریستان لەژێر داروپەردووی باڵەخانەکاندا بەجێماون.








2 مانگ پێشتر - Sep 13 2018 4:54PM
Print Friendly and PDF
زیاتر