ئابوری

سزاکانی سەر بانکی ناوەندیی عێراقی ھەڵپەسێردران


یەکێتیی ئەوروپا بەرەسمی ناوی بانکی ناوەندیی عێراقی لە لیستی سزاکان لابرد. 

بانکی ناوەندیی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: یەکێـتیی ئەوروپا بەرەسمی ناوی عێراقی لە لیستی ئەو سزایانە دەرھێناوە کە یەکێتییەکە بەسەر ژمارەیەک دەزگادا سەپاندویەتی.

ئاماژە بەوەش کراوە، ئەو سزایانە لە سەردەمی رژێمی پێشوودا بەسەر کۆمەڵێک دەزگای دارایی عێراقدا سەیپێندراون و لە نێویشیاندا بانکی ناوەندیی ھەبووە. 

ھەنگاوی لابردنی سزاکانیش بەھۆی ئەو پێشکەوتنەوەیە کە لە ماوەی رابردوودا بانکەکە بەخۆیەوە بینیوە و لە دوای لابردنی سزاکانیش، رێگە بە بانکە جیھانییەکان و ئەوروپیەکان دەدرێت مامەڵەی زیاتر لەگەڵ بانکی ناوەندیی عێراقدا بکەن.



هەفتە پێشتر - Sep 13 2018 4:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر