ئابوری

ئۆپیک لە بارەی نرخی نەوت ھۆشداری دەدات


رێکخراوی وڵاتانی ھەناردەکاری نەوت "ئۆپیک" پێشبینی دەکات لەساڵی ٢٠١٩دا خواستی وڵاتان لەسەر کرینی نەوت لە جیھاندا کەم ببێتەوە، ئەوەش ئاستەنگێکی تر دەبێت لەبەردەم ھەوڵەکانی ئۆپیکدا بۆ ھێشتنەوەی نرخی نەوت لەو ئاستەی ئێستایدا.

ڕێکخراوی ئۆپیک لە راپۆرتێکی مانگانەی خۆیدا ئاماژەی بەوەکردوە، بەرھەمی نەوتی وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک کە ژمارەیان ١٥ وڵاتە، لە مانگی ئابی رابردودا، رۆژانە بڕی ٢٧٨ ھەزار بەرمیل زیادیکردووە و گەیشتووەتە ٣٢ ملیۆن و ٥٦٠ ھەزار بەرمیل، ئەمەش پاش رێککەوتنەکەی مانگی حوزەیرانی نێوان وڵاتانی ئەندام لە ئۆپیک دێت کە تایبەتبوو بە کەمکردنەوەی کۆت و بەندەکانی سەر بەرھەمھێنانی نەوت کە لەساڵی ٢٠١٦دا ئەندامانی ئۆپیک و دەرەوەی ئۆپیکیش لەسەری رێککەوتبوون وەک ھەوڵێک بۆ بەرزکردنەوەی نرخی نەوت.

 نرخی نەوت لەدوای ساڵی ٢٠١٤ وە دابەزینێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیەوە بەجۆرێک نیوەی بەھاکەی خۆی لەدەستداوە ئەمەش وڵاتانی بەرھەمھێنی نەوتی ڕوبەڕوی قەیرانێکی گەورە کردۆتەوە.



2 مانگ پێشتر - Sep 13 2018 2:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر