کوردستان

دانیشتوانی ژمارەیەک گوندی سنوری برادۆست ئاوارەبوون


دانیشتوانی ژمارەیەک گوندی سنوری برادۆست ئاوارە بوون و پەیامنێری کوردسات نیوزیش ئاشکرای دەکات فڕۆکەکان ناو بە ناو چاودێریی ناوچەکە دەکەن.

پەیامنێری کوردسات نیوز لە سنوری برادۆست رایدەگەیەنێت، لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممەوە ناو بە ناو فڕۆکەکانی ئێران چاودێریی ناوچەکە دەکەن و بە ھۆی رەوشی ناوچەکەشەوە دانیشتوانی ژمارەیەک گوندی ئەو ناوچەیە ئاوارە بوون.

بەپێی زانیارییەکانی کوردسات نیوز، دانیشتوانی گوندەکانی بەربزین، کەتینە، بەن پرێزە، درھۆڵ، لەبەر مەترسی بۆردومان ئاوارە بوون و گوندەکانیان چۆڵکردووە.



هەفتە پێشتر - Sep 13 2018 1:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر