جیهان

داوای دوورخستنەوەی تێریزا مای لە پۆستەکەی دەکرێ


پەنجا ئەندامی پارتی پارێزگارانی بەریتانیا، پرسی دوورخستنەوەی تێریزامای لە پۆستی سەرۆک وەزیران دەوروژێنن.

کەناڵی" بی بی سی" لە سەر زاری سەرچاوەیەک ئاشکرایکردووە، پەنجا ئەندامی پارتی پارێزگاران داوای دوورخستنەوەی تێریزا مای دەکەن لە پۆستەکەی، بە پاساوی ئەوەی لە دانوستان لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا بۆ چوونە دەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتییەکە، متمانەی لە دەستداوە و لە گفتوگۆکان لەگەڵ سەرانی وڵاتانی ئەوروپا شکستی ھێناوە.

ھەر ئەو ئەندامانەی پارتی پارێزگاران جەختیان کردۆتەوە پێش کۆتایی دانوستانەکانی بریکست  تێریزا مای لەپۆستەکەی دوربخرێتەوە.



هەفتە پێشتر - Sep 13 2018 12:35PM
Print Friendly and PDF
زیاتر