جیهان

پوتن وەڵامی ھەڕەشەکانی ئەمریکا دەداتەوە


سەرۆک کۆماری رووسیا رایدەگەیەنێت، ئەرکی سوپای روسیایە بەرگری لە وڵاتـەکەی و ھاوپەیمانەکانیشی بکات.

ڤلادمیر پوتن سەرۆک کۆماری رووسیا، لەبەرامبەر ھەڕەشەکانی ئەمریکا بۆ وەشاندنی گورزی سەربازی لە سوریا ئاماژە بەوە دەکات: سوپای روسیا ئامادەیی تەواوی ھەیە بۆ رووبەڕبوونەوەی ھەر ھەڕەشەیەک بۆ سەر سەروەری وڵاتەکەی و ھاوپەیمانەکانیشی لە دەرەوەی رووسیا.

پوتن باسی لەوەشکردووە: لەگەڵ ئەوەی رووسیا لەگەڵ ئاشتییە و دژی شەڕە، بەڵام سوپای وڵاتەکەی بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە پاڵپشتی و بەرگری لە ھاوپەیمانەکانی بکات، لەبەرامبەر ھەر ھەڕەشەیەکی سەربازی.

لەلایەکی تریشەوە فەرماندەی سوپای رووسیا لە بنکەی سەربازی (حمیمیم) لە سوریا رایگەیاندووە، ھێزەکانیان پاڵپشتی سوپای سوریا دەکەن بۆ کۆنترۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانەی لەژێر دەسەڵاتی حکومەتی دیمەشقدا نین.



2 مانگ پێشتر - Sep 13 2018 12:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر