وەرزش

پزیشکی یانەی ریاڵ مەدرید نھێنی توانای جەستەیی کریستیانۆ ئاشکرا دەکات


 خوان کارلۆس ھێرناندێز، پزیشکی یانەی ریاڵ مەدرید ھۆکار و نھێنییەکانی توانای جەستەیی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئاشکرا دەکات و ناوبراو لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەی لاگازیتا دیلۆ سپۆرت دەڵێت: ئەو بابەتە پەیوەستە بە ٣ ھۆکارەوە کە یەکەمیان راھێنانی گونجاو و دووەمیشیان خواردنێکی گونجاو و تەندروست لەگەڵ پشوودانی پێویست. 

ھەر لەسەر ھەمان سۆنگە ڤینشینزۆ بینکۆلینی راھێنەری توانای جەستەیی پێشووی یانەی میلان و ھەڵبژاردەی لاوانی ئیتاڵیا دەڵێت: چۆنیەتی خەوتن و رێکخستنی ژیان باشترین ھۆکارە بۆ ئەوەی لە پیری دور بکەویتەوە، بەڵام ئێمە ھەمیشە ئەوانە لەیاد دەکەین. 

ھەروەھا میک کلیج راھێنەری پێشووی کریستیانۆ لە یانەی مانچستەر سەرنجی خۆی ئاشکرا دەکات و دەڵێت جیاوازی کریستیانۆ لەگەڵ یاریزانێکی تر بریتییە لە خۆ تەرخان کردن، یاریزانان بۆ چەند ھەفتەیەک یاخود چەند مانگێک خۆیان ئامادە دەکەن، بەڵام کریستیانۆ ناوەستێت. 

جێی باسە ھۆکاری پەیوەندی نەکردنەوەی کریستیانۆ لەم کاتەی ئێستادا بە ھەڵبژاردەی وڵاتەکەی لەپێناو کارکردن و ئامادەکار زیاتر بۆ ئەوەی بەشێوەیەکی زۆر بەھێزتر لەگەڵ یانەکەی واتە یۆڤانتۆس دەربکەوێت، بەتایبەت کە ئەو یاریزانە تا ئێستا لە گۆڵ تۆمار کردن بەردەوامە.  



هەفتە پێشتر - Sep 13 2018 11:10AM
Print Friendly and PDF
زیاتر