عێراق

حکومەتی عێراق بڕیارێک لەبارەی نەھێشتنی گەندەڵی دەردەکات


وتەبێژی نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایدەگەیەنێت: بەمنزیکانە بڕیاری گرنگ لەسەر روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی دەردەکرێت.

بە وتەی"سەعد حەدیسی" وتەبێژی سەرۆک وەزیرانی عێراق، حکومەت لەڕێی لیژنەیەکەوە کە لە نوێنەرانی دیوانی چاودێری دارایی، دەستەی دەستپاکی و ئەمیندارێتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران پێکھاتووە، چاودێری دۆسییەکانی تایبەت بە گەندەڵی دەکات. ھەر پێشێلکاری و گەندەڵییەکیش تۆمار بکرێت، لیژنەکە راپۆرتێک بۆ سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران بەرز دەکاتەوە و رێوشوێنی پێویست دەگیرێتە بەر. 

"حەدیسی" راشیگەیاندووە، لە چەند ھەفتەی داھاتوودا ھەنگاوەکانی تایبەت بە روبەڕوبوونەوەی گەندەڵی کە ماوەیەکە دەستیان پێکردووە، کۆتاییان دێت و بڕیاری گرنگ دەردەچێت. 



2 مانگ پێشتر - Sep 13 2018 10:30AM
Print Friendly and PDF
زیاتر