بڕیارێکی پەروەردەی کەرکوک بۆ بەکارنەھێنانی چەند پیتێکی زمانی کوردی ھەڵوەشێندرایەوە

2023-11-10   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک بڕیارێکی خۆی بۆ بەکارنەھێنانی چەند پیتێکی زمانی کوردی لەکاتی تۆمارکردنی ناوی خوێندکاران ھەڵوەشاندەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی کەرکوک لەماوەی رابردوودا نووسراوێکی ئاڕاستەی خوێندنگاکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتییەکەی کردبوو تیایدا داوایکردبوو چەند پیتێکی زمانی کوردی لەلیستی ناوی خوێندکارانی پۆلی شەشی سەرەتایی بەکارنەھێندرێت و لەجیاتی ئەو پیتانە ھاوتا عەرەبیەکانیان بەکاربھێنێت.

بڕیارەکەی پەروەردەی کەرکوک ناڕەزایەتی زۆری لێکەوتەوە، دواتر بە ھەوڵی سامان مەجید یاریدەدەری بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکوک و سەباح حەبیب نوێنەری کەرکوک لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق توانرا ئەو بڕیاڕە ھەڵبوەشێندرێتەوە و کاری پێنەکرێت.