جیهان

حکومەتی عێراق چەند رێنماییەکی بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت بڵاوکردەوە


حکومەتی عێراق چەند رێنماییەکی بۆ نوێکردنەوەی پاسپۆرت و دانانی نازناو بڵاوکردەوە.

حکومەتی عێراق سەبارەت بەپێدانی پاسپۆرت بە ھاووڵاتیان بەدەر لە مامەڵەی یاسایی چەند رێنماییەکی بڵاوکردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەکە، نوێکردنەوەی پاسپۆرتی ئاسایی ئەگەر ماوەکەی بەسەر نەچووبێت و لە ساڵێک زیاتری مابێت، بە ڕەزامەندی ھاووڵاتییەکە دەتوانێت پاسپۆرتەکەی نوێ بکاتەوە، بەمەرجێک چەکێکی بانک بەبڕی "٢٠٠" ھەزار دینار ببڕێت و ھۆکاری نوێکردنەوەی پێشوەخت روونبکاتەوە. بۆ دانانی ناوی سێیەمیش لەسەر پاسپۆرت لە جێگەی نازناو، دەبێت چەکێکی بانک ببڕێت بە بڕی "١٠٠" ھەزار دینار، بۆ یەکخستنی ناویش بە ھەردوو نوسینی عەرەبی و لاتینی بەپێی بەڵگەنامەی بیانی، دەبێت چەکێکی بانک ببڕێت بە بڕی "١٥٠" ھەزار دینار.

لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بۆ دەرکردنی پاسپۆرت کراوە بەخزمەتگوزاری خێرا، داواکار بۆ بەدەستھێنانی پاسپۆرت بە خزمەتگوزاری خێرا، پێویستە چەکێکی بانک ببڕێت بە بڕی "٢٥٠" ھەزار دینار، ھەموو ئەو پارانەش کە وەردەگیرێت دەگەڕێتەوە بۆ حکومەتی عێراق.





هەفتە پێشتر - Sep 12 2018 11:40PM
Print Friendly and PDF
زیاتر