راپۆرت

بەنداوی دێوانە توانای گلدانەوەی ٢١ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی ھەیە


راپۆرت: شاخەوان محەمەد

پڕۆژەی بەنداوی دێوانە یەکێکە لە پڕۆژە ستراتیژییەکانی بواری گلدانەوەی ئاو لە قەزای دەربەندیخان، کە لە کۆتایی ٢٠١١ دەست بە کارکردن تیایدا کراو سالی ٢٠١٤ بەھۆی قویرانی دارایی کارکردن تیایدا راگیرا، بەڵام ساڵی رابردوو بۆ بەردەوامیدان بە کارەکانی، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بڕە پارەی پێویستی بۆ دابین کردو دووبارە کارکردن لە پڕۆژەکە دەستی پێکردەوە.

پڕۆژەکە لە سەر ئاستی ناوچەکە بە یەکێک لە پڕۆژە گرنگەکان ھەژمار دەکرێت، بە جۆرێک کە لە ھەرێمی کوردستان لە دوای بەنداوی دەربەندیخان و دوکان، بە سێیەم بەنداو لەرووی بەرزییەوە دێت کە ٤٢ مەترەو توانای گلدانەوەی ٢١ ملیۆن مەتر سێجا ئاوی ھەیە.  




هەفتە پێشتر - Sep 12 2018 10:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر