راپۆرت

پڕۆژەی خزمەت کار ئاسانی بۆ راییکردنی مامەڵەی ھاووڵاتیان کردوە


دوای نزیکەی ١٥ رۆژ لە راگەیاندنی پڕۆژەی خزمەت لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، پڕۆژەکە لەو ماوەیەدا کارئاسانی زۆری بۆ راییکردنی مامەڵەی ھاووڵاتیان کردووە.

د. یوسف گۆران، وەزیری خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستی کە وەزارەتەکەی نزیکەی ١٢ خزمەت پێشکەش بە ھاووڵاتیان دەکات، لە بارەی پڕۆژەکەوە  دەڵێت: پڕۆژەی خزمەت، خزمەتێکی زۆر و کارئاسانی تەواوی بۆ ھاووڵاتیان کردووە.

سەرۆکی سەنتەری ستراتیژی و لێکۆلێنەوەی کوردستانیش دەڵێت: حکومەت لە رێگەی ئەو پڕۆژەیەوە باشترین خزمەت پێشکەش دەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە لە کاتی راگەیاندنی پڕۆژەکە لەلایەن قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستانەوە، لە میانی وتارێکدا لە بارەی پڕۆژەکەوە رایگەیاند: پێداچوونەوەیەکی سەرتاسەری دەکەین، لە چۆنییەتی گەیاندنی خزمەتگوزارییەکاب بە ھاووڵاتیان، بۆ ئەوەی ھەست بکەن کە ئەوان ئەولەویەتن. 





5 ڕۆژ پێشتر - Sep 12 2018 9:23PM
Print Friendly and PDF
زیاتر