جیهان

فەرەنسا لە بارەی ئیدلب ھۆشداری بە رووسیا دەدات


فەرەنسا لە بارەی ئیدلبەوە ھۆشداری بە رووسیاو ھاوپەیمانەکانی دەدات و رایدەگەیەنێت بەئامانج گرنتی ھاووڵاتیانی مەدەنی لە شارەکە دەچێتە چوارچێوەی تاوانی جەنگیەوە.

ژان ئیڤ لودریان، وەزیری دەرەوەی فەرەنسا سەبارەت بە ھێرشەکانی سەر پارێزگای ئیدلب و تێوەگلانی رووسیاو ھاوپەیمانەکانی وەک ئێران لە تاوانی جەنگی دەڵێت: بۆمبارانکردنی ھاووڵاتیانی مەدەنی شاری ئیدلب لەلایەن ھێزەکانی رووسیاو ئێران و سوریا دەشێت وەک تاوانی جەنگی لێکبدرێتەوە.   

وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لەم بارەیەوە ھۆشداری دەدات لەوەی کە ھەنگاوی خێرای مرۆڤ دۆستانە بنێن. 

راشیگەیاندووە: بەھۆی ئاڵۆزییەکانی ئیدلب پێ دەچێت ھەزاران کەس ئاوارە بن. 




2 مانگ پێشتر - Sep 12 2018 9:01PM
Print Friendly and PDF
زیاتر