کوردستان

ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە کۆبوونەوەدایە


ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ تاووتوێکردنی چەند پرسێک لەکۆبوونەوەدایە.

پێشووتر سەعدی ئەحمەد پیرە، وتەبێژی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ کوردسات نیوزی راگەیاند: ئەمڕۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی لە مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بە ھەرێم و عێراق و ناوچەکە کۆدەبێتەوە.

سەعدی ئەحمەد پیرە، وتیشی: تەوەرەکانی کۆبوونەوەکە تایبەتە بە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکارییەکان بۆ بەڕێوەچوونی پڕۆسەی ھەڵبژاردن.

ھاوکات گفتوگۆ لەسەر ھەوڵەکان پێکھێنانی حکومەتی عێراق و رۆڵی کوردیش لە پێکھێنانی حکومەتدا دەکرێت و چەند بابەتێکی تری پەیوەست بە رەوشی ناوچەکەش گفتوگۆیان لەسەر دەکرێت.




هەفتە پێشتر - Sep 12 2018 8:17PM
Print Friendly and PDF
زیاتر