کوردستان

سلێمانی، کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٠٥ی یەکێتی بەڕێوەدەچێت


ئەمڕۆ کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٠٥ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

قادر حەمەجان عەزیز"لێپرسراوی مەڵبەندی ١ی ڕێکخستنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە لێدوانێکیدا بۆ کوردسات نیوز، راگەیاند: ئەمڕۆ سەعات ٤ ی ئێوارە کەرنەڤاڵی ناساندنی کاندیدانی لیستی ١٠٥ی یەکێتی لە ھوڵی یانەی پێشمەرگە لەشاری سلێمانی بەڕێوەدەچێت.

حاکم قادر داواشی لەسەرجەم ھەڤاڵان و کادیرانی یەکێتی و جەماوەری شاری سلێمانی کرد بەشداریی کارا لەو کەرنەڤاڵەدا بکەن.

 ھاوکات سوپاسی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانیشی کرد کە بەردەوام پشتیوانییان لەیەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کردووە .



هەفتە پێشتر - Sep 12 2018 8:11PM
Print Friendly and PDF
زیاتر