جیهان

ھیومان رایتس وۆچ: پارێزەرانی عێراق لەژێر ھەڕەشەی ھێزە ئەمنییەکاندان


رێکخراوی “ھیومان رایتس وۆچ” رایدەگەیەنێت، پارێزەرانی عێراق لەژێر ھەڕشەی ھێزە ئەمنییەکاندان.

لە راپۆرتێکدا ھیومان رایتس وۆچ بڵاویکردۆتەوە، کارمەندانی ھێزە ئەمنییەکانی عێراق بوونەتە ھەڕەشە لەسەر ژیانی پارێزەران و زۆربەی کاتیش دەستگیریان بەتۆمەتی لایەنگرییان بۆ گروپی تیرۆریستی داعش دەکەن.

لە راپۆرتەکەدا ژمارەیەک پارێزەر رایانگەیاندووە، لەژیانی خۆیان دەترسن کاتێک بەرگری لە تۆمەتبارێک دەکەن کە بەھۆی داعشەوە لە زیندانە

راشیانگەیاندووە: گومان دەکەن کە پارێزەرەکانیش پەیوەندیان بە تۆمەتبارەکان یاخود داعشەوە ھەبێت.

ھیومان رایتس وۆچ رەخنەی لە حکومەتی عێراق گرتووەو رایگەیاندوە، کاتێک پارێزەران ئەرکەکانی خۆیان رادەپەڕێنن، حکومەتی عێراق ھێرش دەکاتە سەر پارێزەرەکانی و رێگەیان نادات خزمەتگوزارییە یاساییەکانیان پێشکەش بکەن، لەکاتێکدا ئەو ھێرشکردنە نا یاساییەو ئەم جۆرە مامەڵەیە جێبەجێکردنی یاسا لە ناودەبات.

رێکخراوەکە لەو بارەیەوە وتەی لە ١٧ پارێزەر وەرگرتووەو ئەوان رایانگەیاندووە کە لەلایەن ھێزەئەمنییەکان و دژە تیرۆرەوە رووبەڕووی ھێرشکردنە سەریان بوونەتەوە.



2 مانگ پێشتر - Sep 12 2018 7:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر