بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر دەستبەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگرێت کە دوکەڵ و ژینگە پیس دەکەن.
بەرێوەبەرایەتی ھاتوچۆی ھەولێر رایگەیاندوە، بەمەستی پاکڕاگرتنی ژینگە و دابینکردنی مەرجەکانی توندوتۆڵی لە ئۆتۆمبێلەکان بەگشتی و بارھەڵگرەکان بەتایبەتی، دەست بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلانەدا دەگرێت کە دوکەڵ دەکەن و ژینگە پیس دەکەن.
ھاوکات"فازیڵ حاجی"وتەبێژی ھاتوچۆی ھەولێریش دەڵێت، لە ٩ی ئەم مانگەوە تا ٢٠ مانگ مۆڵەت دەدرێت بەو کەسانەی ئۆتۆمبێلەکانیان ژینگە پیس دەکات چاکی بکەنەوە، دوای ئەو بەروارە ھەر ئۆتۆمبێلێک دوکەڵ بکات دەستی بەسەردا دەگیرێت.