ئاراس محەمەد ئاغا خزمانی عەشیرەتی ھەرکی بەسەردەکاتەوە

2023-11-09   |  
فۆتۆ: 
کوردسات نیوز
ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی رایگەیاند، رۆڵی خزمانی ھەرکی لە خەبات و قوربانیدان بۆ خاکی پیرۆزی کوردستان بەرابەرایەتی یەکێتی بەرزدەنرخێنین.

ئاراس محەمەد ئاغا، ئەندامی سەرکردایەتی و سەرۆکی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەڵکی نەینەوا، بەھاوڕێیەتی وەفدێکی مەڵبەندی حەوتی نەینەوا لە گوندی تۆپزاوەی ناحیەی رزگاری خزمانی عەشیرەتی ھەرکی بەسەرکردەوە بەو بۆنەوە نیوەرۆخوانێکی فراوان رێکخرابوو.

لەدیدارەکەدا، نیچیرڤان ھەرکی کاندیدی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا و سەرۆک ھۆز و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتیی و پیاوماقوڵانی خزمانی ھەرکی و فەرماندەی عەسکەری ئامادەی بوون، پێشوازییەکی گەرم لە ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا و وەفدی یاوەری کرا، لە وتەکیشیدا ھەڤاڵ ئاراس محەمەد ئاغا رۆڵی خزمانی ھەرکی لە خەبات و قوربانیدانی بۆ خاکی پیرۆزی کوردستان و مێژووی خەباتی رزگاریخوازی گەلەکەمان بەرابەرایەتی یەکێتی بەرزنرخاند.

لای خۆشیانەوە خزمانی ھەرکی ستایشی ھەوڵ و کۆششەکانی یەکێتیی و ئاراس محەمەد ئاغایان کرد، و رایانگەیاند؛ وەک ھەمیشە لە خزمەتی رێبازەکەی سەرۆک مام جەلالدا دەبن و یەکێتیی بە حزبێکی تێکۆشەر و کوردپەروەر دەزانیین. بەلێنان دووپاتکردەوە کار بۆ سەرخستنی لیستی ھاوپەیمانیی یەکێتی خەلکی نەینەوا و کاندیدانی کردەوە .