کوردستان

فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە ناحیەی خورماڵ و سیروان کرانەوە


دوابەدوای کردنەوەی فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە چەند ناحیە و قەزایەک لە سنووری پارێزگای سلێمانی، ھەردوو فەرمانگەی کارتی نیشتمانی لە ناحیەی خورماڵ و سیروان کرانەوە. 

کردنەوەی ئەو دوو فەرمانگەیە بە ئامادەبوونی پارێزگاری ھەڵەبجە و لێپرسراوانی بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامەی سلێمانی و قائیمقامی ھەڵەبجە و ھەردوو بەڕێوەبەری ناحیەی سیروان و خورماڵ بووە و لە رێیەوە خزمەتی زیاتر بە ھاووڵاتیان دەکرێت.

جێی باسە ئەم فەرمانگانەی کارتی نیشتمانی دەبنەشوێن گرەوەی پێناسی باری شارستانی و چەند بەڵگەنامەی تری کەسێتی لەرێی سیستمێکی تایبەتەوە بەپێی چەند ڕێنماییەک ئەو کارتە نیشتمانیە بۆ ھاووڵاتیان دەردەھێنرێت. 



2 مانگ پێشتر - Sep 12 2018 2:39PM
Print Friendly and PDF
زیاتر