راپۆرت

لە 2001ەوە ئەمریکا زیاتر لە 1.5 ترلیۆن دۆلاری خەرج کردووە


ئەو جەنگەی ئەمریکا ١٧ ساڵ لەمەوبەر دژ بە تیرۆریستان و گروپە توندڕەوەکان بەرپایکرد، تێچوویەکی زۆری ھەبووە. بەپێی ئامارێکی پنتاگۆنیش، لە دوای ساڵی ٢٠٠١ەوە، ئەمریکا یەک ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دۆلاری خەرج کردووە کە یەکسانە بە بودجەی ٥ ساڵی ئەڵمانیا. 

ئەمریکا لە دوای رووداوەکەی ١١ی سێپتەمبەری ساڵی ٢٠٠١، لە چوارچێوەی گۆڕانکاری لە سیاسەتی دەرەوەیدا، جەنگی دژ بە تیرۆریستانی بەرپا کرد. تێچووی ئەو جەنگەش کە تا ئێستا لەھەریەک لە وڵاتانی عێراق و سوریا و ئەفغانستاندا  گەیشتووەتە ئاستێکی پێوانەیی.

بەپێی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پنتاگۆن)، لە ١١ی سێپتەمبەرەوە، ئەمریکا زیاتر لە یەک ترلیۆن و ٥٠٠ ملیار دۆلاری بۆ ئەو جەنگانە خەرج کردووە. ئەو بڕە پارەیەش یەکسانە بە بودجەی دەوڵەتێکی گەورەی وەک ئەڵمانیا بۆ ماوەی ٥ ساڵ. 

پنتاگۆن ئاشکرای کردووە، تێچووی ئۆپراسیۆنەکانی ئێستایان بۆ رووبەڕووبوونەوەی داعش لە عێراق و سوریا ،لەناوبردنی گروپە توندڕەوەکان و تاڵیبان لە ئەفغانستان و پڕۆسەی پاراستی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکا و کەنەدا، دەگاتە ١٨٥ ملیار دۆلار. 
لە کۆی ئەو بڕە پارەیەش، ئەمریکا، ١٣٤ ملیار دۆلاری بۆ ئەفغانستان و ٢٦ ملیار دۆلاری بۆ پڕۆسەی ئاسایشی ناوخۆی ئەمریکای باکور و ٢٣ ملیار دۆلاری بۆ روبەڕوبوونەوەی داعش لە سوریا و عێراق تەرخان کردووە.  جگە لەوەش بۆ بوارەکانی مەشق و راھێنان و کڕینی کەلوپەلی پێویست و چاکسازی لە پێویستییە سەربازییەکان و مووچەی ھێزە چەکدراەکان و تێچووی لۆجستی خەرج دەکرێن. 

جەنگی ئەفغانستانیش، ماوە درێژترین جەنگە کە ئەمریکا لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٠١ەوە دەستیپێکردووە و تا ئێستا بەردەوامە، بەشێوەیەک کە بە بەراورد بە رابردوو بەھۆی پەلامارەکانی تاڵیبانەوە جەنگەکە توندتر و خێراتر بووە. 

لەدوای ئەوەی ترامپ ھاتە سەر دەسەڵات ،ئەمریکا ھەوڵیداوە تێچوونی خەرجییەکانی جەنگ کەمبکاتەوە بەتایبەت لە ماوەی رابردوودا کە بودجەی گروپە ئۆپۆزسیۆنەکانی بڕی.








هەفتە پێشتر - Sep 12 2018 2:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر