جیهان

ئەمریکا ژمارەی ھێزەکانی لە دەریای ناوەڕاست زیاتر دەکات


لەبەرادەوامیی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵکردنەوەی ئیدلب لەلایەن سوپای سوریاوە، ئەمریکا ژمارەی ھێزەکانی خۆی لە دەریای ناوەڕاست زیاتر دەکات و کەشتیی جەنگیی ماونت ویتنیی رەوانەی بەندەری سالۆنیکی یۆنان کردووە.

ئەمریکا سێ کەشتیی مووشەکھەڵگری لە نزیک کەناراوەکانی دەریای ناوەڕاست جێگیرکردووە، کە ھەڵگری مووشەکی تۆماھۆکن و دەتوانن ھەزار و ٦٠٠ کیلۆمەتر ببڕن و ئامانجەکەیان بپێکن. جگە لەوەش، سوپای ئەمریکا سێ ژێردەریایی ئەتۆمی لە جۆری لۆس ئەنجلۆس لە دەریای ناوەڕاستدا ھەیە.

بەپێی زانیاریی چاودێران، ویلایەتە یەکگرتووەکان، لە ئێستادا ١٤٨ مووشەکی باڵداری ئامادەکردووە  بۆ ئەوەی ئامانجەکانیان لەسوریا بپێکێت.

ئەمەش لەکاتێکدایە، سوپای سوریا لە ھەوڵی کۆنتڕۆڵکردنەوەی پارێزگای ئیدلبە و لێپرسراوانی ئەمریکاش چەندین جار ھۆشدارییان داوە لەوەی، سوپای سوریا لەو شەڕەدا چەکی کیمیایی بەکاردەھێنێت.



هەفتە پێشتر - Sep 12 2018 1:26PM
Print Friendly and PDF
زیاتر