کوردستان

گۆڕان: دەبێت ھەر شەش لایەنەکە پێکەوە بچنە بەغداد


محەمەد تۆفیق رەحیم، ئەندامی خانەی راپەڕاندنی بزووتنەوەی گۆڕان بە باشی دەزانێت ھەر شەش لایەنەکە پێکەوە بچنە بەغداد. 

راشیگەیاندووە: بەھۆی رەوشی ئێستا، پێیان باش بووە بۆ ماوەیەک ھەڵبژاردنی پەرلەمانی ھەرێم دوابخرێت. 

محەمەد تۆفیق رەحیم لە لێدوانێکیدا سەبارەت بەگفتوگۆی ھەرێم و بەغداد بۆ پێکھێنانی حکومەتی داھاتووی عێراق بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە: دەبێت شەش لایەنەکە پێکەوە دابنیشن و رێکبکەون لەسەر بەرنامەی سیاسیی حکومەتی داھاتوو،  نەک پۆست و  پێکەوەش بچنە بەغداد. 

لەبارەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانیش، محەمەد تۆفیق رەحیم وتی: ھەرچەندە بڕیاری بەشداریکردنیان لە ھەڵبژاردن داوە، بەڵام بەھۆی ئەو رەوشەی لەناوچەکەدا ھەیە، وەک بزووتنەوەی گۆڕان پێیان باشبووە ئەگەر بۆ ماوەیەکی کەمیش بێت ھەڵبژاردن دوا بکەوێت، بەڵام جڤاتی گشتی بڕیاریدا ھەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت و ئامادەکاریش کراوە.



هەفتە پێشتر - Sep 12 2018 12:31PM
Print Friendly and PDF
زیاتر