کوردستان

قوباد تاڵەبانی مەرزی کێلێی بەسەرکردەوە


لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی پرۆژەکاندا، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە سەردانێکیدا مەرزی نێودەوڵەتیی کێلێی بەسەرکردەوە و لەگەڵ بارزگانانی مەرزەکە کۆبووەوە.

قوباد تاڵەبانی لەبارەی گرنگیی مەرزی کێلێوە لە پەیامێکیدا لە تۆری کۆمەڵایەتیی فەیسبووک رایگەیاندووە: ئەمڕۆ مەرزەکە خزمەتێکی گەورە بە خەڵکی کوردستان بە گشتی و خەڵکی دەڤەرەکە بە تایبەت دەکات و ھەلی کارێکی زۆر بۆ ھاووڵاتیان دەڕەخسێنێت.

ھەر لە درێژەی پەیامەکەیدا، قوباد تاڵەبانی رایگەیاندووە: مەرزی نێودەوڵەتیی کێلێ یەکێک لە بەڵێنەکانی یەکێتی بوو و خۆشحاڵین کە خزمەت بە خەڵکی کوردستان دەکات.

لە کۆبوونەوەکیشیدا لەگەڵ بازرگانانی مەرزی کێلێ، قوباد تاڵەبانی بە بازرگانانی مەرزەکەی راگەیاند: ئەرکی حکومەتە لەرێی سیاسەتەکانیەوە ھاوکاریی ھاووڵاتیان بکات و ھەلی کار بڕەخسێنێت، ھەروەھا ئاماژەی بۆ زوو تەواوکردنی پرۆژەی رێگای کێلێ کرد  کە وەک دەستپێکێکە بەرەو ئایندەیەکی ئارامتر.

جەختیشیکردەوە لەوەی، پێویستە دەڤەرەکە گەشەی زیاتر بەخۆوە ببینێت و بەشێکی کاریگەر بێت لە بەھێزکردنی ئابووریی کوردستان.   

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزی کێلێ کرد و  ھەموو پاڵپشتییەکی بۆ بەنێودەوڵەتیکردنی مەرزەکە دووپاتکردەوە و رایگەیاند: داینەمۆی بازاڕی کوردستان بازرگانانن و ھەوموو ھەوڵێک دەدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان ،بەڵێنیشی پێدان کە شایستە داراییەکانیان نافەوتێت.



هەفتە پێشتر - Sep 12 2018 12:06PM
Print Friendly and PDF
زیاتر