جیهان

گەردەلولی فلۆرنس لە ئەمریکا نزیک دەبێتەوە


بەھۆی گەردەلولی فلۆرنس، لە سێ ویلایەتی ئەمریکی باری نائاسایی راگەیەندراوە و دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکاش رایدەگەیەنێت: ئێمە رووبەڕووی گەورەترین گەردەلولی دەیەی رابردوو دەبینەوە.

کۆشکی سپیی ئەمریکا لەبارەی گەردەلولی فلۆرنس بڵاویکردەوە: دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بەھۆی ئەو گەردەلولەوە لە ویلایەتی کارولینای باکوور و باشوور باری نائاسایی راگەیاندووە. لە تویتێکیشیدا، گەردەلولەکەی بە مەترسیدار ناوبردووەو  نووسیویەتی: ئامادەکاریی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی دەکرێت.

ھاوکات حاکمی ویلایەتی ڤێرجینیاش باری نائاسایی راگەیاندووە و داوای لە دانیشتووانەکەی کردووە ئامادەکاری بکەن بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئەور گەردەلولە مەترسیدارە.
 
بەھۆی مەترسیی ئەو گەردەلولەوە، ھەزاران ھاووڵاتیی ئەمریکا ماڵ و حاڵی خۆیان جیھێشتووە و چاوەڕوانیش دەکرێت لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو ژمارەیە بۆ نزیکەی نیو ملیۆن کەس بەرز ببێتەوە. 



هەفتە پێشتر - Sep 12 2018 8:41AM
Print Friendly and PDF
زیاتر