عێراق

ئێران کردنەوەی کونسوڵخانەیەکی نوێی لە بەسڕە راگەیاند


دوای سووتاندنی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە، باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق کردنەوەی کونسوڵخانەیەکی نوێی لە پارێزگای بەسڕە راگەیاند.

ئیرەج مەسجدی، باڵیۆزی ئێران لە عێراق کردنەوەی کونسوڵخانەیەکی نوێی لە پارێزگای بەسڕە راگەیاند، باڵەخانەی کونسوڵخانە نوێیەکەش دەکەوێتە  شەقام کۆرنیش لە بەسرە.

ھە فتەی رابردوو، خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بەسڕە ئاڵۆزیی بەخۆیەوە بینی و خۆپیشاندەران ھەڵیانکوتایە سەر چەند باڵەخانەیەکی حزبی و حکومی و سەرجەمیان سووتاند، یەکێک لەو باڵەخانانەشی سووتێنران، کونسوڵخانەی ئێران بوو.



2 مانگ پێشتر - Sep 12 2018 7:53AM
Print Friendly and PDF
زیاتر