جیهان

دادگای لاھای: ھەڕەشەکانی بۆڵتن نامانترسێنێت


دادگای لاھای وەڵامی ھەڕەشەکانی جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا دەداتەوە و دەڵێت: ھەڕەشەکانی بۆڵتن نایانترسێنێت و لەسەر کارەکانیان بەردەوام دەبن.

رۆژی دووشەممە جۆن بۆڵتن راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا ھۆشداریی دایە دادگای لاھای ئەگەر لێکۆڵینەوەکانیان سەبارەت بە تۆمەتی ئەنجامدانی تاوانی جەنگ لەلایەن سەربازانی ئەمریکاوە لە ئەفغانستان دەستپێبکەن رووبەڕووی سزا دەبنەوە. 

بۆڵتن ھەڕەشەی ئەوەی کردووە ئەگەر دادگای نێودەوڵەتیی لاھای بە کردەوە ئەو دۆسیەیە بجوڵێنێت، گەشتکردنی دادوەرەکانی ئەو دادگایە بۆ ئەمریکا قەدەغە دەکەن و پاشەکەوتەکانیان لە ئەمریکا بلۆک دەکەن و لە دادگاکانی ئەمریکاش سکاڵایان لەسەر تۆمار دەکەن.



2 مانگ پێشتر - Sep 11 2018 4:30PM
Print Friendly and PDF
زیاتر