جیهان

مەکسیک، لە ماوەی ١٢ مانگی رابردوودا ١٧٥ سیاسەتمەدار کوژراون


بەپێی لێکۆڵینەوەیەک لەوڵاتی مەکسیک، پیشانی دەدات کە لە ١٢ مانگی رابردوودا بە شێوەیەکی مام ناوەند ھەر دوو رۆژ جارێک یەکێک لە سیاسەتمەدارانی ئەو وڵاتە تیرۆرکراوە. 

لێکۆڵینەوەکە کە لەلایەن نوسینگەی توێژینەوەی"ئتلکت" بڵاوکراوەتەوە، پیشانی دەدات کە رووبەڕووبوونەوەی خوێناوی ھەڵبژاردنی ئەمساڵی ئەو وڵاتە بە بەھای ١٧٥ سیاسەتمەدار تەواو بووە.

لە لێکۆڵێنەوەکەدا ھاتووە لە ماوەی نێوان مانگی سێپتەمبەری ٢٠١٧ تاوەکو سێپتەمبەری ٢٠١٨ لە نێوانی ئەو سیاسەتمەدارانە، ژمارەیەک کاندیدی ھەڵبژاردن بوونیان ھەیە.




2 مانگ پێشتر - Sep 11 2018 1:47PM
Print Friendly and PDF
زیاتر