جیهان

رووسیا گەورەترین مانۆڕی سەربازی ئەنجام دەدات


رووسیا لە دوای جەنگی ساردەوە گەورەترین مانۆڕی سەربازی بەناوی"فوستوک ٢٠١٨" لە مێژووی خۆیدا بە بەشداری ٣٠٠ ھەزار ھێزی چەکدارو بە بەشداری سەربازانی چینی و مەنگۆلی دەستپێدەکات.

مانۆڕەکە بەیەکێک لە گەورەترین مانۆڕەکانی ٣٧ ساڵی رابردوو ناوزەد دەکرێت.

دیمتری بیسکۆڤ، وتەبێژی رەسمی حکومەتی رووسیا رایگەیاند، مانۆڕەکە پەیامێکە بۆ سەرجەم دوژمنکارییەکان بەرامبەر بە رووسیا. 

وەزارەتی بەرگریش دەڵێت، زیاتر لە ھەزار فڕۆکە و ٣٦ ھەزار زرێپۆش لە نێوان رۆژانی ١١ بۆ ١٧ی ئەم مانگە بەشدار دەبن.

چین بە ٣ ھەزار و ٢٠٠ سەرباز و ٩٠٠ کەلوپەلی سەربازی و ٣٠ فڕۆکە و ھەلیکۆپتەر بەشدارە. بەڵام مەنگۆلیا ھیچ وردەکارییەکی لەسەر بەشداری کردنیان نەداوە. 

مانۆڕەکە ھاوکاتە لەگەڵ ئاڵۆزبوونی پەیوەندییەکانی نێوان رووسیا و ھاوپەیمانی باکوری ئەتڵەسی "ناتۆ".

جێگەی ئاماژەیە دوایین مانۆڕی رووسیا کە بەو قەبارەیە ئەنجامیداوە، لە ساڵی ١٩٨١و لە ماوەی جەنگی ساردا بوو. 



2 مانگ پێشتر - Sep 11 2018 1:33PM
Print Friendly and PDF
زیاتر