عێراق

سەرکردەکانی حزبی دەعوە ترسی لەدەستدانی پۆستی سەرۆک وەزیرانیان ھەیە


مەترسییەکانی لەدەستدانی پۆستی سەرۆک وەزیران، سەرکردە ناکۆکەکانی حزبی دەعوە کۆدەکاتەوەو ئامادەیی پیشاندەدەن کەسایەتیەکی تەوافوقی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید بکەن ئەگەر ھاتوو عەبادی نەیتوانی بۆ ویلایەتی دووەم ببێتەوە بەسەرۆک وەزیران.

رۆژنامەی ئەخباری لوبنانی بڵاویکردۆتەوە، لەسەرداوای عەلی ئەدیب سەرکردەی حزبی دەعوە، ھەردوو باڵەکەی حزبی دەعوە بەسەرۆکایەتی نوری مالکی و حەیدەر عەبادی لە ماڵی عەلی ئەدیب لە بەغداد کۆبوونەتەوەو گفتوگۆیان لەبارەی چارەنوسی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو کردووە، بەتایبەت کە لە ئێستادا ترسی ئەوە ھەیە بەھۆی گۆڕانکاریی سیاسییەکان، پۆستەکەیان لەدەست دەربچێت. 

بەپێی زانیارییەکانی رۆژنامەکە، لەکۆبوونەوەکەدا عەبادی پێداگری کردوە لەسەر وەرگرتنەوەی پۆستی سەرۆک وەزیران بۆ ویلایەتی دووەم، بەڵام سەرکردەکانی حزبی دەعوە جەختیانکردۆتەوە لەسەر ئەوەی کە ئەو پۆستە پشکی  سیاسی حزبەکەیانەو نابێت لەدەستی بدەن.

ئامادەییشیان پیشانداوە کەسایەتیەک کە زۆرترین تەوافوقی لەسەر بدرێت و چانسی سەرکەوتنی ھەبێت بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید بکەن، ئەگەر ھاتوو ھیچ رێگەیەک لەبەردەم ویلایەتی دووەمی عەبادی نەما.



2 مانگ پێشتر - Sep 11 2018 1:16PM
Print Friendly and PDF
زیاتر