جیهان

ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن کۆدەبنەوە


ئەمریکا ئامادەکاری بۆ دووەم کۆبوونەوەی نێوان دۆناڵد ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن دەکات.

سارا سێندرز، وتەبێژی رۆژنامەوانی کۆشکی سپی رایگەیاندووە، نوسینگەی سەرۆک کۆمار سەرقاڵی ھەماھەنگیە بۆ ئامادەکاری دووەم دانیشتنی سەرۆکی ئەمریکاو کۆریای باکوور.

سێندرز، ئاماژەی بەوە کردووە، سەرۆکی ئەمریکا نامەیەکی لەلایەن سەرۆکی کۆریای باکوور پێ گەیشتووەو نامەکەش بەبێ رەزامەنی سەرۆکی کۆریا بڵاوناکەنەوە. بەڵام ناوەڕۆکی سەرەکی پەیامەکە داواکاری کۆبوونەوەی دووەمی نێوان ھەردوو لایەنە و ئێمەش وەک کۆشکی سپی پێشوازی لە کۆبوونەوەکە دەکەین و ئامادەکاری بۆ دەکەین. 

ئەمەش لە کاتێکدا دێت، کە نزیکەی سێ مانگ لەمەو بەر ھەر یەکە لە دۆناڵد ترامپ و کیم جۆنگ ئۆن، لە سەناگاپوور کۆبوونەوە. 




2 مانگ پێشتر - Sep 11 2018 10:52AM
Print Friendly and PDF
زیاتر