عێراق

یەکێتی لە دەروازەی راپەڕین بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستپێدەکات


ئەمڕۆ ١١-٩-٢٠١٨ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە شاری رانیەی دەروازەی راپەڕین دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردسات نیوز، ئەمڕۆ سەعات ٤ چواری ئێوارە بە ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی ١٠٥ یەکێتی و کاندیدەکانی تری یەکێتی لە ناوچە جیاوازەکان، لە شاری رانیەی دەروازەی راپەڕین بەڕەسمی دەست بە بانگەشەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکرێت.

رۆژی ٣٠ ئەیلول پڕۆسەی ھەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوەدەچێت و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیش بە ژمارە ١٠٥ و بە دروشمی، بۆ ئارامی، ھەلی کار، خزمەت، بەشداری ھەڵبژاردنەکە دەکات. 

ئەمەش لە کاتێک دایە کە شەوی رابردوو قوباد تاڵەبانی سەرۆکی لیستی یەکێتی، بەبۆنەی دەستپێکردنی بانگەشەی ھەڵبژاردن پەیامێکی بڵاوکردەوەو رایگەیاند: پلانی ئێمە بۆ چوارساڵی داھاتوو ئارامکردنی دۆخی کوردستان و زیادکردنی ھەلی کار و باشترکردنی خزمەتگوزاریەکانە.



هەفتە پێشتر - Sep 11 2018 10:27AM
Print Friendly and PDF
زیاتر