عێراق

خالید عوبێدی خۆی بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران کاندید کرد


خالید عوبێدی، سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی نەسر لە پارێزگای نەینەوا خۆی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کاندید کرد. 

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەکەی، خۆکاندیدکردنی عوبێدی بە ئامانجی یەکلاییکردنەوەی ئەو ناکۆکیانەیە کە لەنێوان لایەنە سوننەکاندا سەبارەت بە کاندیدی پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران دروست بووەو لایەنە سیاسییەکانیش گوشارێکی زۆریان لەسەر عوبێدی دروستکردوە تا خۆی بۆ ئەو پۆستە کاندید بکات.

ئەوەش ھاتووە، عوبێدی کەسایەتیەکی لێھاتووەو  سەرجەم ئەو سیفاتانەی تێدایە کە پێویستە لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەراندا ھەبێت، ھاوکات لەلایەن زۆرینەی لایەنە سیاسی و پێکھاتە جیاوازەکانەوە کەسایەتیەکی پەسەندکراوە.




2 مانگ پێشتر - Sep 11 2018 10:12AM
Print Friendly and PDF
زیاتر