جیهان

ئەمریکا ھێزەکانی رووسیاو ئێران لە سوریا بە ئامانج دەگرێت


لەگەڵ نزیک بوونەوەی جەنگی دژە تیرۆر لە سوریاو ئازاد کردنی دوایین پارێزگا لە ژێر دەستی تیرۆریستان، رۆژنامەی واڵ سیتریت ژۆرناڵ ئاماژە بەوەدەکات ئەگەری ھەیە، ھێزی سەربازی ئێران و رووسیا لە لایەن ئەمریکاوە لەو وڵاتە بکرێنە ئامانج.

واڵ ستریت ژۆرناڵ رۆژی یەکشەممە لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بە کۆتایی ھاتنی خەنگی سوریا کردووە و رایگەیاندووە، ئەمریکا لێکۆڵینەوە لە ھێرشی ئاسمانی و موشکیدایە بۆ سەر ھێزەکانی سوپای سوریا، ئەگەر بێت و ئەوان لە ھێرشەکەیان بۆ سەر ئیدلب چەکی کیمیاوی بەکار بھێنن. 

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمریکا پێ دەچێت لە ئەگەری ھێرشەکەیدا بنکە سەربازییەکانی رووسیاو ئێرانیش لە سوریا بکاتە ئامانج، لە رووەشەوە پنتاگۆن لە ھەوڵی بردنە پێشەوەی ئەو ئەگەرەیە، بەڵام تا ئێستا ترامپ لە بارەیەوە بڕیاری نەداوە کە چ شتێک بە تەواوی دەتوانێت دوگمەی ھێرشی سەربازی بکوشێت، یان ئەوەی ئایا ئەمریکا ھێزەکانی رووسیا یان ئێران کە ھاوکاری ئەسەد دەکەن، بکاتە ئامانج یان نە. 

واڵ ستریت  ژۆرناڵ راشیگەیاندووە ئەگەر واشنتۆن بیەوێت ھێرش بکاتە سەر سوریا، گەورەیی ئەو ھێرشە بەراورد بە ھێرشی موشەکی و ئاسمانیی رابردووی ئەو وڵاتە دژ بە سوریا فراوانتر دەبێت. 

لە وتەیەکیشدا کە "دنا وایت" وتەبێژی پنتاگۆن سەبارەت بە پێشنیارەکانی سوپای ئەمریکا ھیچ رایگەیاندووە کە لێدوان نادا، بەڵام بەکارھێنانی چەکی کیمیاوی سارین و کلۆرو خستنە مەترسی گیانی ھاووڵاتیانی بەباشی قسەی لێکراوەو پێچەوانەی ئاسایشی ناوچەکەیە. 

لەم رووەوە رۆژنامەکە رایگەیاندووە کە ئەمریکا چەکی سیاسیی و ئابووری لەبەر دەستە و رێگەی جیاوازیش ھەیە کە ئێمە وەڵامی ھەنگاوە مەترسیدارەکانی ئەسەد بدەینەوە. 




2 مانگ پێشتر - Sep 10 2018 10:18PM
Print Friendly and PDF
زیاتر