جیهان

ئەمریکا ئامادەکاری بۆ گەمارۆخستنە سەر نەوتی ئێران دەکات


ئەمریکا زەمینەسازی بۆ گەمارۆخستنە سەر نەوتی ئێران دەکات و لە بارەیەشەوە بڕیار وایە لەم ھەفتەیەدا وەزیری وزەی ئەمریکا لە وەزیری وزەی سعودیا لە واشنتۆن و وەزیری وزەی رووسیا لە مۆسکۆ کۆببێتەوەو ئامانج لەو کۆبوونەوانەش ئاماکارییە بۆ گەمارۆ خستنە سەر نەوتی ئێران.

تا کاتی دیاریکراوی گەمارۆ نەوتییەکانی سەر ئێران، نزیکەی دوو مانگی ماوە، لەم بارەیەوە ئەمریکا رایگەیاندووە، رۆژی ٤ی نۆڤەمبەر گەمارۆکانی جێ بەجێ دەکات. کە جگە لە گەمارۆی ھەناردەی نەوتی ئێران ھاوکات پێ دەچێت پەیوەندی بانکی ئێرانیش بوەستێندرێت. 

لەم بارەیەوە "ریک پێری"وەزیری وزەی ئەمریکا لە دوای کۆبوونەوەی لەگەڵ وەزیری وزەی سعودیا، رۆژی پێنجشەممە لە مۆسکۆ لەگەڵ وەزیری وزەی رووسیا کۆ دەبێتەوە. 



2 مانگ پێشتر - Sep 10 2018 6:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر