جیهان

یۆکا ئەمانۆ: چالاکییە بەردەوامەکانی کۆریای باکوور جێگەی نیگەرانییە


ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم جارێکی تر سەبارەت بە مەترسی چالاکییەکانی ئەتۆمی کۆریای باکوور ھۆشدار دەدات.

یوکیۆ ئەمانۆ، سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆم ئاماژە بەوە دەکات کە چالاکییە بەردەوامەکانی کۆریای باکوور جێگەی نیگەرانییە.

راشیگەیاندووە، دەبێت پیونگ یانگ بە یاسا نێودەوڵەتییەکان پابەند بێت.

ئەمە لە کاتێکدایە کە نزیکەی سێ مانگ لەمەو بەر، کیم جۆنگ ئۆن و دۆناڵد ترامپ رێککەوتن لە سەر ئەوەی کۆریای باکوور چەک و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی لە ناو بەرێت. بەڵام ئاژانسی وزەی ئەتۆم پێی وایە ھیچ شتێک نییە بیسەلمێنێت کە کۆریا چالاکییە ئەتۆمییەکانی وەستاندبێت. 

نیگەرانییەکانی وەزی ئەتۆم لەوەوە دێت کە کۆریای باکوور قەدەغەی کردووە لێکۆڵەرەوانی ئاژانسی وزەی ئەتۆم بڕۆنە وڵاتەکەوە. 



هەفتە پێشتر - Sep 10 2018 5:28PM
Print Friendly and PDF
زیاتر