عێراق

سیستانی: ھیچ گوزارشتێکی رەتکردنەوە لە مەرجەعیەتەوە دەرنەچووە


سەرچاوەیەکی نزیک لە عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رەتیدەکاتەوە ھیچ کاندیدێکی سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراقی رەتکردبێتەوە، تەئکیدیش دەکاتەوە کە پشتیوانی لە دەستنیشانکردنی کەسایەتییەکی نوێ دەکات.

سایتی رەسمیی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان لەزاری کەسێکی نزیک لە مەرجەعیەتەوە بڵاویکردووەتەوە، ھەندێک لە پەرلەمانتاران لە راگەیاندنەکان لێدوان دەدەن کە کاندیدانی پۆستی سەرۆک وەزیرانیان رەتکردبێتەوە، بەڵام کاندیدی پۆستی سەرۆک وەزیران لە دەسەڵاتی گەورەترین کوتلەیە بەپێی دەستور نەک لایەنێکی تر رەتیبکاتەوە. 

راشیگەیاندووە: ھیچ گوزارشتێکی رەتکردنەوە لە مەرجەعیەتەوە دەرنەچووە و ھیچ کەسایەتییەکیشی لەلایەنێکی دیاریکراو بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان نەکردووە، لەکاتێکدا ئەگەر کەسێکی نوێ بۆ ئەو پۆستە دەستنیشان بکرێت کە تواناو دەستپاکی و ئازایەتی و پابەندێتی تێدا بێت، لەگەڵیدا دەبن و ئامۆژگاری دەکەن لەپێناوی بەرژەوەندیی وڵات.

پێشتر سەباح ساعدی سەرکردە لە ئیئتلافی سائیرون رایگەیاندبوو: بە فەرمی لەلایەن سیستانییەوە ئاگادارکراونەتەوە کە پێنج سەرکردە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران کاندید نەکەنەوە لەوانە (حەیدەر عەبادی و نوری مالکی و  ھادی عامری و فالح فەیاز و تارق نەجم).



هەفتە پێشتر - Sep 10 2018 3:19PM
Print Friendly and PDF
زیاتر