عێراق

ھەزار و ٤٠٠ پلەی وەزیفی بۆ پارێزگای بەسڕە کەوتە بواری جێبەجێکردنەوە


قۆناغی یەکەمی دەستنیشانکردنی پلە وەزیفیەکانی پارێزگای بەسڕە دەستیپێکرد و لەو چوارچێوەیەشدا، ھەزار و ٤٠٠ پلەی وەزیفی لە وەزارەتی پەروەردە راگەیەندرا.

وەلید حەمید کەیتان، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای بەسڕە بە وەکالەت، لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ھەزار و ٤٠٠ پلەی وەزیفی لە وەزارەتی پەروەردە راگەیاند، لەلایەن خۆشیەوە ئەسعەد عەیدانی پارێزگاری بەسڕە ئاماژەی بەوەدا، بریارەکە لە زووترین کاتدا دەچێتە بواری جیبەجێکردنەوە.

راشیگەیاندووە: ئەم بڕیارە قۆناغێکی تەرخانکردنی ١٠ ھەزار پلەی وەزیفییە بۆ پارێزگای بەسرە، کە پێشتر بەغداد بەڵێنی دابوو چارەسەری بێکاریی لە پارێزگاکەدا بکات.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، لە چەند رۆژی رابردوودا خۆپیشاندانەکانی پارێزگای بەسڕە قووڵتر بوونەوە و خۆپیشاندەران چەندین باڵەخانە و بارەگای حزبی و حکومی و کونسوڵخانەی ئێرانیان لە پارێزگاکەدا سووتاند. لە ئەنجامی رووبەرووبوونەوەی خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنیەکانیشدا، ١١ خۆپیشاندەر کوژران و دەیانی تریش بریندار بوون.





2 مانگ پێشتر - Sep 10 2018 11:14AM
Print Friendly and PDF
زیاتر