وەرزش

زیدان دەگەرێتەوە بۆ کاری راھێنەرایەتی


راپۆرتە رۆژنامەوانیەکانی ئیسپانیا ئاشکرایانکردووە: زینەدین زیدانی فەڕەنسی و راھێنەری پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید، داھاتووی خۆی ئاشکراکرد و بڕیاریداوە لە داھاتوویەکی نزیکدا بگەڕێتەوە کاری راھێنەرایەتی و ئەرکی یانەیەک لەئەستۆ بگرێت.

رۆژنامەی مارکای مەدریدی بڵاویگردووەتەوە: زیدان لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا دەگەڕێتەوە کاری راھێنەرایەتی، باس لەوەشکراوە: زیدان خۆی بە رۆژنامەکەی وتووە: نزیکە بگەڕێتەوە یاریگاکان و پێش کۆتایھاتنی یارییەکانی ئەم وەرزە پۆستی راھێنەرایەتی یانەیەک لە ئەستۆ بگرێت.

ئاماژە بەوەشکراوە: تا ئێستا زیدان ناوی ھیچ یانەیەکی ئاشکرا نەکردووە بۆ وەرگرتنی ئەرکی راھێنەرایەتی، بەڵام پێدەچێت لەسەرەتای ساڵی نوێ زیزۆ لەرێی یانەیەکی ناودارەوە بگەرێـتەوە جیھانی راھێنەرایەتی.

زیدان ماوەی ١٠٢ رۆژە وازی لە یانەی ریاڵ مەدرید ھێناوە و بە تاکە راھێنەریش دادەنرێت لەمێژوودا ٣ جار لەسەر یەک نازناوی چامپیۆنس لیگی لەگەڵ یەک یانەدا بەدەستھێنابێت.



2 مانگ پێشتر - Sep 10 2018 10:50AM
Print Friendly and PDF
زیاتر