جیهان

لە ٧٢ سەعاتدا ٣٠٠ بوومەلەرزە لە دوو پارێزگای ئێران تۆمارکراون


لە ماوەی ٧٢ سەعاتی رابردوودا چەندین بوومەلەرزە باشووری خۆرھەڵاتی ئێرانیان ھەژاندووە و  بەھۆیانەوە سێ کەس بوونەتە قوربانی و سەدان یەکەی نیشتەجێبوونیش زیانیان بەرکەوتووە.

عەبدوڵڵا شەھنوازی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتیی قەیرانەکان لە پارێزگای سیستان و بلوجستان رایگەیاندووە: لەرۆژی ھەینییەوە ٢٠ بوومەلەرزە لەشاری ئیرانشەھریان داوە کە بەرزترینیان ٥.٦ پلە بووە بە پێوەری رێختەر. 

وتیشی: بوومەلەرزەکان زیانی گەیاندووە بە ٣٠٠ یەکەی نیشتەجێبوون بە رێژەی ٣٠%، بەو ھۆیەشەوە ھاووڵاتییەک گیانی لەدەستداوە و دووانی تریش برینداربوون. 

شاری ئیرانشەھر ٣٣٧ کیلۆمەتر لە ناوەندی پارێزگاکانی سیستان و بلوجستانەوە دوورە.



هەفتە پێشتر - Sep 10 2018 9:03AM
Print Friendly and PDF
زیاتر