عێراق

مەرجەعی باڵای شیعەکان عەبادی دەخاتە لیستی رەشەوە


مەرجەعی باڵای شیعەکان بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتووی عێراق، ناوی پێنج سەرکردەی باڵا دەخاتە لیستی رەشەوە، کە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستای عێراقیشی تێدایە.

سەباح ساعدی سەرکردە لە ھاوپەیمانی سائیرون رایگەیاندووە: لەلایەن عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکان ئاگادارکراونەتەوە کە پێنج کەسایەتیی سیاسی لە عێراق نابێت پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتوویان پێبدرێت،  کە ئەوانیش بریتین لە حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێستا و نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا و فالح فەیاز سەرۆکی بزوتنەوەی عگا و تارق نەجم سەرکردە لە حزبی دەعوە.

وتیشی: وەک ھاوپەیمانی سائیرون کاندیدیان ھەیە بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی داھاتوو، بەڵام ناوی عەبادی لەناو کاندیدکراواندا نییە و ھاوپەیمانێتییەکەیان پشتیوانی ناکات بۆ وەرگرتنەوەی خولێکی تری پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق.



2 مانگ پێشتر - Sep 9 2018 11:22PM
Print Friendly and PDF
زیاتر