عێراق

سائیرون: بەدووری دەزانین عەبادی پۆستی سەرۆک وەزیران وەربگرێتەوە


جاسم حلفی، سەرکردەی ھاوپەیمانیی سائیرون، بەدووری دەزانێت پۆستی سەرۆک وەزیران جارێکی تر بدرێتەوە بە حەیدەر عەبادی.

سەرکردەکەی سائیرون ھۆکاری کەمبوونەوەی چانسی عەبادی بۆ وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە پۆستی گەراندەوە بۆئەوەی کە عەبادی  توانای چارەسەرکردنی کێشەکانی پارێزگای بەسڕەی نییە، بەتایبەت لە دابینکردنی خزمەتگوزاری و دۆزینەوەی ھەلی کار بۆ دانیشتووانی پارێزگاکە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، ھاوپەیمانیی سائیرون لەسەر بنەمای بەرنامەیەکی حکومی دامەزراوە و پۆستی سەرۆک وەزیرانیش بۆ ئەو کەسە دەبێت کە دەتوانێـت ئەو بەرنامەیەی سائیرون جێبەجێ بکات. 

سائیرون بەدوور دەزانێت جارێکی عەبادی ببێتەوە بە سەرۆک وەزیران



هەفتە پێشتر - Sep 9 2018 4:25PM
Print Friendly and PDF
زیاتر