فەرهەنگی

کتێبی دەفتەری کوردەواری بڵاوکرایەوە


سلێمانی: ھێمن کەمال

ئەمڕۆ ٩-٩-٢٠١٨ لە ساڵۆنی رۆژنامەی کوردستانی نوێ، بەئامادەبوونی ژمارەیە لەنوسەران و رۆشنبیران و رۆژنامەنوسان، کتێبی(دەفتەری کوردەواری) کەلە لایەن ژمارەیەک لەنوسەران لە ساڵی ١٩٧٠ نوسراوە جارێکی تر بڵاوکرایەوە. 

جەمال خەزنەدار کە ئامادەکار کتێبی (دەفتەری کوردەواری)یە. لەم بارەیەوە بە کوردسات نیوزی راگەیاند: لەبارودۆخێکدا بیرمان لەدامەزراندنی دەفتەری کوردەواری کردەوە کە بزاڤی رۆژنامەگەری کوردی ئەو کاتە لەوپەڕی نەھامەتی و ھەژاریدابوو چ لە باشوری کوردستان و چ لە بەغداد، گۆڤارێک یاخود رۆژنامەیەک بەزمانی کوردی بەئاشکرا لەئارادا نەبوو، ھەربۆیە لە ساڵی ١٩٧٠ یەکەم ژمارەی لێ چاپکراو بڵاوکرایەوە  .




هەفتە پێشتر - Sep 9 2018 2:12PM
Print Friendly and PDF
زیاتر
123