عێراق

راگەیەندراوی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر بۆردومانەکەی کۆیە


وەزارەتی دەرەوەی عێراق بۆردومانەکەی ئێران بۆ سەر بارەگای حزبەکانی خۆرھەڵاتی کوردستانی لە کۆیە بەپێشێلکردنی سەرەوەری خاکی عێراق ناودەبات. 

ئەحمەد مەحجوب، وتەبێژی وەزارەتەکە لەراگەیەندراوێکدا سەبارەت بە ھێرشە موشەکیەکەی دوێنێی ئێران کە گیان لە دەستدان و برینداربوونی ژمارەیەک کەسی لێ کەوتەوە دەڵێت: عێراق پابەندە بە پاراستنی ئەمنیەتی وڵاتانی دراوسێی و، بەکارھێنانی خاکی وڵاتەکەشی بۆ ھەڕەشکردن لە ئاسایشی وڵاتانی تر و پێشێلکردنی سەروەریی خاکەکەی بەبێ ھیچ ھەماھەنگیەک لەگەڵ لایەنە عێراقییەکان، بەتەواوی رەتدەکاتەوە. 



2 مانگ پێشتر - Sep 9 2018 2:05PM
Print Friendly and PDF
زیاتر