وەرزش

لوک شاو دۆخی باشە


راپۆرتە پزیشیکەکانی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا دوپاتیان کردەوە لوک شاوی یاریزانی ھەڵبژاردەی ئینگلتەرا دۆخی مەترسیداری تێپەڕاندوەو لە دۆخێکی باشدایە کە دەتوانێت قسە بکات.

ئەو یاریزانە لە سەرەتای گێمی دووەمی یاری نێوان ئیسپانیا و ئینگلتەرا  دووچاری پێکانێکی مەترسیدار ھات لە سەریدا و بەھۆیەوە لەھۆش خۆی چوو، بۆیە یارییەکە زیاتر لە ٥ دەقیقە وەستێنراو.

رۆژنامەی میرۆر دوپاتی کردۆتەوە لوک شاو دۆخی زۆر باشە کە دەتوانێت بجوڵێت و بەشێوەیەکی ئاسایی لە ژووری خۆگۆڕین قسە لەگەڵ ھاوڕێکانی بکات.

ئەو یاریزانەش لە رێگەی پێگەی کۆمەڵایەتیەوە ھەمووانی لە باش بوونی تەندروستی دڵنیا کردەوەو رایگەیاند بە بەھێزی دەگەڕێتەوە.

لوک شاو نووسیویەتی: سوپاسی ھەمووان دەکەم بۆ پاڵپشتیەکەیان، من زۆر باشم، من جەنگاوەرم و بەم زوانە بە بەھێزی دەگەڕێمەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی ھەواڵیش ئەو یاریزانە تا گواستنەوەشی بۆ نەخۆشخانە بێ ھۆش بووە، بەڵام دوای وەرگرتنی چارەسەر ھۆشی ھاتۆتەوە.



2 مانگ پێشتر - Sep 9 2018 12:03PM
Print Friendly and PDF
زیاتر