وەرزش

ئینریکی باسی سەرکەوتنەکەیان دەکات


لویس ئینریکی راھێنەری ھەڵبژاردەی ئیسپانیا خۆشحاڵی خۆی بە برنەوە لە ئینگلتەرا دەربڕی و ئاماژەی بەوەشدا ھیچ دەستپێکێک لە کاری راھێنەری لەوە باشتر نییە لە یەکەم یاری ئینگلتەرا دووچاری شکست بکەیت.

ئینریکی دوای یارییەکە وتی: من زۆر دڵخۆشم، ئەمە یارییەکی تایبەتە بۆ من، بۆیە بردنەوەکە زۆر خۆشحاڵی کردم، ھیچ سەرەتایەک نییە ھێندەی سەرەتای من لەگەڵ لارۆخا باش بێت.

وتیشی: تیپەکەمان بە گیانێکی بەرزەوە یاری کرد تەنانەت دوای ئەوەی گۆڵیشمان لێکردن لە کۆتایی یارییەکە وەکو پێویست نەبووین، بەڵام گرنگ ئەوەیە براوەبووین.

سەبارەت بە ئاستی دی خیاش وتی: گرنگی یارییەکەو ئەو ئاستە بەرزەی وەرزی رابردوو پێشکەشی کرد ھۆکاری ئەوەبوو بە سەرەکی یاری کرد، بە ژمارە ئەو دوپاتی کردەوە باشترین گۆڵپارێزی جیھانە، ئەو یەکێکە لە باشترینەکانی جیھان ھەرچەندە ھەندێک کات کێشەی بۆ دروست بووە.

ھەر سەبارەت بە یارییەکە وتی: لە کۆتاییدا گوشاری زۆرمان لەسەر بوو ئەمەش شتێک ئاساییە چونکە لەدەرەوەی یاریگای خۆی یاریمان دەکرد، بەشێوەیەکی گشتی دڵخۆشم چونکە یاریزانەکان چەندین ھەلی گۆڵکردنیان رەخساند.





هەفتە پێشتر - Sep 9 2018 11:20AM
Print Friendly and PDF
زیاتر