وەرزش

مارادۆنا لە مەکسیک پێشوازی لێکرا


دیگۆ ئەرماندۆ مارادۆنای ئەفسانەی تۆپی پێ گەیشتە مەکسیک بۆ ئەوەی ئەرکی راھێنەرایەتی یانەی دۆرادۆس وەربگرێت کە لە خولی پلە ٢ یاری دەکات.

ئەو ئەستێرەیە لەلایەن ھاندەرانی ئەو یانەیە لە فڕۆکەخانە پێشوازیەکی گەرمی لێکرا کە ئاھەنگیان بە بۆنەی بوونی بە راھێنەری یانەکەیان دەگێڕا.

مارادۆنا بە یەکێک لە باشترین یاریزانانی مێژووی تۆپی پێ دادەنریت، بەڵام لە کاری راھێنان سەرکەوتنی ئەوتۆی بەدەست نەھێناوە، سەرەڕای ئەوەش لەلاین ھاندەرانەوە بە گەرمی پێشوازی لێکرا.

مارادۆنا لە کاتی گەشتنی بە مەکسیک درێسی ئەو یانەیەی پۆشی بوو ئەکاونتی یانەکەش لە تویتەر نووسیویەتی سەرکردە گەیشتە مەکسیک و دواتریش نووسیویەتی دیگۆ لە ماڵەوەیە.



هەفتە پێشتر - Sep 9 2018 11:12AM
Print Friendly and PDF
زیاتر